Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:41

عێڕاق پێشبینی زیادبوونی به‌رهه‌می برنج ده‌کات

پێشبینی ده‌كات به‌رهه‌می ئه‌مساڵ 600 هەزار تۆن بێت
برنج
کوردستان TV
#8
100%

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، پێشبینی دەكات لە وەرزی كشتوكاڵی ئەمساڵ، شه‌شسه‌د هەزار تەن برنج بەرهەم بهێنرێت. ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقەوە بڵاویكردەوە ئەو ڕووبەرەی بە برنج چێنراوە شه‌شسه‌د و چل و پێنج هەزار دۆنم دەبێت، ئەمەش لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا بە فراوانترین ڕووبەر دادەنرێت كە هۆكارەكەی بۆ زۆری بارانبارین دەگەڕێتەوە. بە وتەی نایف ئەو ژمارەیە له‌سه‌دا حه‌فتای یەدەگی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە. عیراق كە بە هاوردەكەرێكی گەورەی دانەوێڵە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دادەنرێت، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو بەهۆی كەمی ئاوەوە، چاندنی برنجی قەدەغەكرد، بەڵام بەهۆی زۆرى بارانبارین لە وەرزی چاندنی ئه‌مساڵ، لە بڕیارەكە پاشگەزبووەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.