به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاڕێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه تۆمه‌تباره به‌كوشتنی كه‌سێك له‌ساڵی 2010دا.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: له‌ڕێكه‌وتی 27/10/2010 هاوڵاتی (ك، م، غ) له‌گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانی كوژراو ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه هه‌ڵهات.
ڕاشیگه‌یاند: بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر تۆمه‌تبار كه به‌نیازه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ڵبێت، بۆیه به‌نوسراوی ڕه‌سمی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پۆلیسی له‌بازگه‌كان ئاگاداركرده‌وه.
رۆژی 11/9/2019 مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌زای چۆمان به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌روازه‌ی سنوریی حاجی ئۆمه‌ران توانیان تۆمه‌تباری ناوبراو له‌و ده‌روازه سنورییه ده‌ستگیر بكه‌ن.
تۆمه‌تبار ناوی (ش، ت، م)و دوای ده‌ستگیركردنی ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری كرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌نده‌و بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخستوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.