ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە و شاندێكی یاوه‌ری كرد .
له دیدارێكدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستان و په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییانه له بواره جۆراوجۆره‌كاندا كرا و هه‌روه‌ها ره‌وشی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به گشتی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا .
جێی باسه ئێواره‌ی دوێنێ ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ کاروباری دەرەوە له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشته هه‌ولێری پایتەختی هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن .
هیندستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و كونسوڵخانه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاری هیندستانیش له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و زه‌ماله‌ی خوێندن و چاره‌سه‌ری پزیشكیش ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیان و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه هیندستان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.