ڕۆژی سێشه‌ممه 17ـی 9ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له ڤێرماڤالی مۆرالی ده‌ھاران وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هیندستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و پارله‌مان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هیندستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و پارله‌مان، پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانی گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان ڕاگه‌یاند و وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به باشی له ئێش و ئازاره‌كانی گه‌لی كوردستان گه‌ییشتووه، خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا به‌و پێشڤه‌چوونه‌ی كه له بواری گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ته ئاراوه كه له‌سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دروستیشه.
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هیندستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و پارله‌مان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆك بارزانی شی كرده‌وه و، داوای كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان له بواری كولتووری و ته‌ندروستی و بازرگانی په‌ره بستێنێت.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هیندستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و پارله‌مان و شاندی یاوه‌ری كرد و گه‌لی هیندستانی به گه‌لێكی مه‌زن و خاوه‌ن مێژوو وه‌سف كرد، هه‌روه‌ها مه‌هاتما گاندیشی به سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ گه‌لانی ئازادیخواز و ڕزگاربوون له چه‌وسانه‌وه له قه‌ڵه‌م دا. سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆشی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان نیشان دا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و هزری توندڕۆیی له‌سه‌ر ئاساییشی جیهان تاوتوێ كرا و جه‌خت له هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.