به‌پێى نووسراوێك كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
نووسراوه‌كه‌ى ته‌ندروستى كه‌واژووی د. باساك به‌رزنجی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانی لەسەرە و تێیدا هاتووه كه ئه‌نجومه‌نی باڵا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریداوه هه‌ر پزیشكێك مۆڵه‌تی نه‌خۆشی له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه لهنۆرینگهو كه‌رتی تایبه‌تیش كارنه‌كات، جگه له‌مۆڵه‌تی دایكایه‌تی.
راشیدهگهیهنن ، ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت، هه‌ر پزیشكێكیش پێوه‌ی پابه‌ندنه‌بێت خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.