سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه كه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌كۆشكی سپی ، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا( پنتاگۆن) فه‌رمانیان پێدراوه كه ئاماده‌كاری بۆ هێرشی رێژه‌یی دژی ئێران بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان به سی ئێن ئێن یان راگه‌یاندووه: كۆشكی سپی به‌ر له‌وه‌ی هه‌نگاوێك بهاوێژێ، چاوه‌ڕێی بڕیارێك له‌سه‌ركرده‌كانی سعوودیه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌كات.
له‌باره‌ی كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: ئێواره‌ی دوێنێ مایك پۆمپیو گه‌یشتۆته سعوودیه و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبۆته‌وه، واشنتۆنیش هیچ هه‌نگاوێك نانێت تا پۆمیۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆنگره‌یه‌كی روِژنامهوانی سازده‌ده‌ن و ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه هه‌ردوو كارگه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی ئارامكۆی كرده ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.