به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌خاوه‌نی دوو پێشانگای ئوتومبیل كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رانه وه‌رگرتنی لێكردون، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
ڕاشیگه‌یاند: پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن خاوه‌نی دو پێشانگای ئوتومبیل كه كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی موبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات‌و داوای سه‌رانه‌یان لێده‌كات، بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه له‌كاتی ههڕهشهكردنهكهدا به‌رنامه‌ی مۆبایلی بۆ گۆڕینی ده‌نگی به‌كارهێناوه تا نه‌ناسرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تۆمه‌تبار ناوی (س، م، ح)و له‌دایكبوی ساڵی 1994و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباری ناوبراو كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.