وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نیی رۆتشی، كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین كۆبۆوه.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی چین مێژووێكی درێژی هه‌یه و هه‌ردوولا خاوه‌ن كه‌لتوور و مێژووییه‌كی قوڵ و هاوبه‌شن. وتیشی: ئێستا وڵاته‌كه‌مان له‌قۆناغی بونیادنان و فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه ئابووری و كولتوری و فه‌رهه‌نگیه‌كانێتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیا، ئه‌زمونی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به تایبه‌ت كۆماری میللی چین، كه پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه بۆ ئێمه گرنگه.
كونسوڵی نوێی چین رایگه‌یاند: زۆر دڵخۆشم و شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ من كه له كوردستان كار ده‌كه‌م، چونكه لێره‌وه له رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌وه ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی پارێزراوه. وتیشی: ئێمه هه‌موو ئاماده‌یه‌كمان هه‌یه له فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی له بواره جیاوازه‌كاندا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین، رایگه‌یاند: ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا له‌رووی هه‌ڵكشانی ئابووری و بازرگانی روویان له چینه، چونكه كۆماری چین ئاراسته‌ی پێشكه‌وتنی گرتۆته‌به‌ر و وڵاتانیش ده‌یانه‌وێت هه‌ماهه‌نگ بن. وتیشی: هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له بواره جیاوازه‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراونتر بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.