به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى سه‌رمێزی كوردستان له‌رۆژانى 19 ، 20 ، 21 ى 9 ى 2019 خولی تۆپى سه‌رمێزی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت
له‌سه‌ر ئاستى كوڕان خوله‌كه به‌به‌شداری 16 یانه به‌رێوه‌ده‌چێت و 10 سه‌رده‌كه‌وێت بۆ پله نایاب و 6 یانه‌كه‌ى دیكه له‌خولی پله‌یه‌ك داده‌بن
له‌سه‌ر ئاستى كچانیش 6 یانه به‌شدارن له‌خوله‌كه‌دا
كاتژمێر 9 ى به‌یانى سبه‌ى پێنجشه‌ممه 19 ى 9 ى 2019 له‌هۆڵی یانه‌ى وه‌رزشى سلێمانى ده‌ستپێكى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كوڕان و كچان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.