وه‌ڵامی مرۆڤ بۆ ئه‌م دیارده سه‌یره‌یه ئه‌وه‌یه چونكه نه‌عامه گیاندارێكی گه‌مژه‌یه، وا هه‌ست ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و دوژمنه‌كه‌ی نه‌بێنێ دوژمنه‌كه‌شی ئه‌و نابینێ!! به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌ر بردنه ژێر خۆڵی نه‌عامه گه‌مژه‌یی نیه به‌ڵكو له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه:
یه‌كه‌م: قوربانیدانێكی گه‌وره‌یه له پێناو بێچووه‌كانی! واته بۆ ئه‌وه‌ی بێچووه‌كانی كاتی پێویستیان ده‌ست بكه‌وێ بۆ ڕاكردن.
دووه‌م: به‌هۆی سه‌ر بردنه ژێر زه‌وی ده‌توانێ ئاراسته‌و ئاستی دوژمنه‌كه‌ی ده‌ست نیشان بكات،ئه‌ویش به به‌كارهێنانی یاسایه‌كی فیزیایی كه نه‌عامه ده‌یزانێ و گیانله‌به‌رانی تر نایزانن بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌له‌ره‌كانی ده‌نگ، چونكه له‌ره‌له‌ره‌كانی ده‌نگ به‌ناو ته‌نی ڕه‌ق خێراتر ده‌گوازرێنه‌وه وه‌ك له هه‌وادا.
سێه‌م : بۆ سه‌ر شێواندن له دوژمن چونكه دوژمن وا هه‌ست ده‌كات ئه‌مه بنه دارێك بێت به‌ڵام كاتێك نه‌عامه زانی مه‌ترسی به‌ره‌و ڕووی دێ به‌وپه‌ری خێرایی راده‌كات ، چونكه نه‌عامه خێراترینی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌یه كه له‌سه‌ر دوو قاچ ده‌ڕۆن زۆریش دڕه‌نده‌یه توانای كوشتنی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت شێریشی هه‌یه به قاچه‌كانی.
ئا / ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.