كتێبیی (استفتا‌و اقلیم كوردستان مواقف واراو)، پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كرا.
ئه‌و كتێبه به زمانی عه‌ره‌بی نوسراوه‌و سه‌باره‌ت به رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌و له لایه‌ن "عه‌بدوڵا جه‌عفه‌ر كوفلی" ئاماده كراوه‌و له ٦٢٩ لاپه‌ره پێك دێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن ناوه‌ندی بێشكچی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له زانكۆی دهۆك، ساڵی ٢٠١٩ چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كتێبی (استفتا‌و اقلیم كوردستان مواقف واراو)، به عه‌ره‌بی، له‌لایه‌ن په‌یامنێری كوردستان تیڤی ره‌حیم ره‌شیدی (مسته‌ر كورد) گه‌یه‌ندرایه په‌ڕتووكخانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
به‌رهه‌مه‌كه له لایه‌ن مایكل چایه‌ت نووسه‌ر و زمان‌زان و یه‌كێك له به‌رپرسانی كتێبخانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه به‌رێزه‌وه وه‌رگیراوه‌و جه‌نابیان خۆشحاڵیی خۆی به‌و كتێبه به‌نرخه ده‌ربڕی.
"مایكل چایه‌ت كتێبی (استفتا‌و اقلیم كوردستان مواقف واراو)ی زۆر به‌رز نرخاندوو گوتی: "ئه‌مه یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌رچاوه گرنگه‌كانه سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پێویسته ئه‌و جۆره سه‌رچاوانه له لایه‌ن كورده‌وه كۆ بكرێنه‌وه، چونكه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراون له‌باره‌ی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ك".
مایكل چایه‌ت نووسه‌رو زمانزانێكی شاره‌زاو دۆستی كورده‌و پتر له ٣٠ زمانی زیندووی دونیا ده‌زانێت كه یه‌ك له‌و زمانانه كوردییه و شاره‌زاییه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردی هه‌یه‌و قسه‌یان پێده‌كات".
پێشتریش ره‌حیم ره‌شیدی ، كتێبیی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان)، له نووسینی به‌رهه‌م عه‌لی، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس كه به بۆنه‌ی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نووسراوه‌و ساڵی ٢٠١٨ چاپ و بڵاو كرایه‌وه، له مانگی ٥ی ٢٠١٩دا، پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كردبوو.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.