سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه له به‌شێك له میدیاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و زانیاریانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:-
لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکوومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن.
لە میانەی ئەو ھەڵمەتەدا و لە دوا ھەوڵیان ناوی کەسێکیان ھێناوە، کە گوایە حیزبێك دادەمەزرێنێت و بەڵێنی دامەزراندنی خەڵکیان بۆ دراوە.
سەر لە بەری ئەم ھەواڵانە زادەی خەیاڵی نەخۆشی خۆیانە و جێگەی داخە، کە توانای ماددی و مرۆیی کوردستان دەخرێتە ناو دەزگای چەواشەکاری ناپرۆفیشنال.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
2019/9/18
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.