لە روونكردنەوەكەدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر رایبدهگهێنێت ، ھەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە دەربارەی ئەوەی کەوا چیتر رێگا نادرێت مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێنەوە! ئەم بابەتە بەناوی وەزیری پەروەردە بڵاوکراوەتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، لە راستیدا وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھیچ بنەمایەکی نییە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.