حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیمارات-یش.
دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعوودیه رایگه‌یاند، هێرشی سه‌ر كۆمپانیای سعوودیه ئارامكۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریكراوه، گوته‌بێژی سه‌ربازی حووسییه‌كان، یه‌حیا سه‌ریع كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
به‌پێی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه كه كه‌ناڵی ئه‌لمه‌سیره‌ی سه‌ربه حووسیه‌كان بڵاویكرده‌وه، یه‌حیا سه‌ریع ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی بقێق و خرێس-یان له سعوودیه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كداره‌وه كردۆته ئامانج.
گوته‌بێژی سه‌ربازی حووسییه‌كان، یه‌حیا سه‌ریع ئاشكرایكردووه كه هێرشه‌كانیان له رێگه‌ی سێ خاڵی سه‌ره‌كییه‌وه ئه‌نجامداوه ئه‌وانیش به به‌كارهێنانی مووشه‌كی هه‌زار و ٥٠٠ و هه‌زار و ٧٠٠ كیلۆمه‌تر مه‌ودایی سه‌مه‌د ٣، هاوكات باسی له‌وه‌یش كرد كه له هێرشه‌كه‌دا، نه‌وه‌ی سێیه‌می فڕۆكه‌ی بێفڕكه‌وان له جۆری قه‌سف به‌كارهێنراوه.
یه‌حیا سه‌ریع هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له ئیمارات كرد كه ئه‌گه‌ر بێت و هێرشی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه و به‌شداریكردنی ئیمارات به‌رده‌وام بێت بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌ش هاوشانی سعوودیه ده‌كه‌ن به ئامانجی هێرشه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.