له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابییان و ئاماده‌كردنیان، ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌هاتنی یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی پاییز له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێده‌درێت، ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی پێویستن بۆ وه‌رزی نوێی خوێندن چ له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت بێت یا خێزان دهستپَدهكهن، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به رووی قوتابییان رۆژێكی جیاوازه له‌ژیانی مرۆڤه‌كاندا، ئاخۆ خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان تاچه‌ند دڵخۆشن به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، وه‌ك ده‌بینین به‌هۆی هه‌ندێك دۆخی تایبه‌ت و ده‌ركه‌وتنی بواری چینایه‌تی له نێوان خێزانه‌كان هۆكاره بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی دوو دڵی و په‌شێوی، ئه‌وه‌شمان لا روونه كه كۆمه‌ڵگه دابه‌شبووه به‌سه‌ر دوو ئاست.
یه‌كه‌میان ئاستی سه‌روو: واته ئه‌و ئاسته‌ی به‌شێكی كه‌می كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، ئه‌وان په‌رۆشی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانن به‌ڕووی ڕۆڵه‌كانیان، چونكه هه‌ر له واده‌ی ته‌واو بوونی قوتابخانه‌و به‌ده‌ست هێنانی پۆلێكی تری خوێندن كار‌و به‌رنامه‌یان دیاری كراوه.
دووه‌م ئاستی خواروو: به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه پێك ده‌هێنن و نیگه‌رانی و ئاریشه‌كانی ژیان و گوزه‌ران له‌لایه‌ن خێزانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی دیاری كرا‌و بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، له خه‌می ئه‌وه‌دا ده‌بن چۆن پێویستییه‌كانی قوتابخانه بۆ ڕۆڵه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، قوتابخانه‌كانیان تا چه‌ند شیاو و شایسته‌ن بۆ خوێندن، ژینگه‌ی قوتابخانه‌و قه‌ره‌باڵغی پۆله‌كان، مامۆستاكان كاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه له پۆل وانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو قوتابییان به‌ش بكات، هه‌ندێك له خێزانه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان قوتابییه‌كانیان بنێرنه قوتابخانه‌ی ئه‌هلی، له بژێوی ژیانی خۆیان ده‌گرنه‌وه و فشارێكی زۆر له خۆیان ده‌كه‌ن تا بتوانن منداڵه‌كانیان بنێرنه ئه‌و قوتابخانانه‌ی ناوبانگیان هه‌یه، جا هۆكاره‌كه‌ی گرنگیدانیان بێت به په‌روه‌رده و فێركردن یا چاولێكه‌ری و خۆ ده‌رخستن، ئه‌م دیارده‌یه خۆی له خۆیدا پرسیارێكه ڕووبه‌ڕووی كه‌سانی شاره‌زا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێته‌وه، هۆكار چییه مامۆستا له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان گرنگییه‌كی زۆر به قوتابییان ده‌ده‌ن و نه‌رم و نیانن له هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌له‌كردنی تایبه‌ت هه‌تا بگره ته‌رخانكردنی كاتی پشوو بۆ قوتابی به به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ قوتابخانه حكومییه‌كان؟
نه‌مانی متمانه له نێوان قوتابخانه و خێزانه‌كان به‌راورد كردنی مامۆستاكان هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن كها سیسته‌می په‌روه‌رده متمانه‌ی له‌لای خێزانه‌كان كاڵ بێته‌وه، نه‌مانی سه‌نگی قوتابخانه حكومییه‌كان له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به وردی له‌م دۆخه بڕوانین به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و به‌رچاو ئاست و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كه‌نه‌وه كه له پۆلی 12 زۆری ئه‌و قوتابییانه‌ی نمره‌ی به‌رز تۆمارده‌كه‌ن له قوتابخانه‌ی حكومی بوونه‌و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته، لێره‌دا ده‌مه‌وێت دوو په‌یام بگه‌ینم، یه‌كه‌میان بۆ كه‌س و كاری قوتابییانه كه به‌ساده‌یی وه‌ری بگرن، پێویسته خێزان هانده‌ری قوتابییهكانییان بن و ئاراسته‌و ڕێنماییان بكه‌ن رووه‌و ئامانجه‌كانیان، هه‌روه‌ها خوێندنیان له لاخۆشه‌ویست بكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاندان و لێپرسینه‌و به‌دواداچوون بۆ خوێندنی ڕۆژانه‌یان بكرێت له قوتابخانه كه ئاخۆ رۆڵه‌كانیان چیان خوێندووه، ئاراسته‌و پشتیوانی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌و خوێندن به‌هه‌ند وه‌ربگرن و ببنه دۆست و هاوڕێی خوێندن.
پێویسته دایك‌و باوك ڕۆژانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له په‌یوه‌ندی دابن تا له قوتابخانه‌كانیان دوانه‌كه‌ون، كاته‌كانیان به هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن، چونكه ئه‌م كارانه ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی قوتابی له قوتانجانه و به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی وانه‌كانی له كاتی خۆی ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌رنه‌چوون و به‌ده‌ست هێنانی ئاستی لاواز، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكار ده‌بێت قوتابخانه‌ی لاگرنگ نه‌بێت، چونكه خێزان و قوتابخانه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن له به‌ده‌ست هێنانی ئاستی به‌رز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و سه‌ردان و گه‌شته‌كانیان، چونكه به‌و هۆیه‌وه منداڵ بۆماوه‌یه‌ك داده‌بڕێت له وانه‌كانی و هه‌روه‌ها ساردبوونه‌وه لای منداڵ دروست ده‌بێت له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ قوتابخانه له دوای ته‌واوبونی سه‌ردان ئه‌و كاته كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
دووه‌میان بۆ كه‌سانی شاره‌زا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، پێویسته هه‌نگاوه‌كانی بۆ چڕ بكاته‌وه‌و هه‌تا بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه سزا‌و پاداشت هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی كه‌م ته‌رخه‌می له‌كارو فه‌رمانه‌كانیان گرتنه‌به‌ری ڕێگای توند و كردنه‌وه‌ی خول و نوێ كردنه‌وه‌ی زانیاری لای مامۆستا، چونكه بواری په‌روه‌رده له گۆڕانی به‌رده‌وام دایه.
ن/ له‌یلا به‌رزنجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.