به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پرِۆسهی سه‌رژمێری گشتی كه بڕیاره ساڵی داھاتوو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می نێوان ده‌سته‌ی ئاماری كوردستان و ده‌زگای ئاماری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانان له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌هدی عه‌لاق، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و زیا عه‌واد كازم، سه‌رۆكی ده‌زگای ئامار له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری پلاندانان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دارا ره‌شید گوتی: "له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومه‌تی عێراق كۆبووینه‌وه و مه‌ترسییه‌كانی خۆمان وه‌ك ھه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو له باره‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی كه بڕیاره ساڵی داھاتوو ئه‌نجام بدرێت. ئێستا دۆخی عێراق، جێگیر و ئاسایی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رژمێرییه له دۆخێكی ئاسایی‌دا بكرێت ئێمه‌ش پشتیوانی ده‌كه‌ین، چونكه سه‌رژمێرییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له دۆخی نائاسایی كراون، بۆیه ھیوادارین ئه‌م سه‌رژمێرییه له دۆخێكی ئاسایی‌دا بكرێت".
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا، خالید شوانی گوتی: ئێمه وه‌ك ھه‌رێمی كوردستان لاریمان نییه له‌باره‌ی سه‌رژمێری گشتی، به‌ڵام له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ئێمه نیگه‌رانین و نامانه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی ھه‌یه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر داھاتووی كاری حكوومه‌ته‌كانی ھه‌رێم و به‌غدا، بۆیه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه كاری سه‌رژمێرییه‌كه ده‌كات ده‌بێت ئه‌و مه‌ترسییانه بڕهونێتهوه و دانیشتووانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه تۆمار بكه‌ن، ئێستاش دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ئێمه چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌كانی داھاتووی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ین كه ئاماده‌كارییه لۆجستییه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چۆن ده‌بێت و دواتر به راپۆرتێك ده‌خرێته به‌رده‌م ھه‌ردوو حكوومه‌ت كه ئاماده‌كارییه‌كان چۆن ده‌بن و چی ده‌كرێت و ئێمه‌ش چ بڕیارێك ده‌ده‌ین".
راوێژكاری سه‌ركۆماری عێراق، مه‌هدی عه‌لاق گوتی: "ئێمه به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌ستمانه كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رژمێری كه به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا بكرێت و ھه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ش له‌به‌رچاو ده‌گرین كه ھه‌ندێك ناوچه ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا بكرێت و ئه‌و ناوچانه به‌پێی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین چونكه ئه‌و لیژنه ئاماده‌كارییه‌ی ئێستا كارده‌كات، شاره‌زایانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی له‌نێودایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.