لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 19 ى 9 ى 2019 له دیوانی وه‌زاره‌ت ، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، كه پێكهاتبوون له ، جه‌نه‌ڕاڵ سیلی به‌رپرسی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان له به‌غداو كۆڵۆنێڵ سكات هوڵدن به‌رپرسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان.
راشیدهگهیهنن ، هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو تیایدا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی بارودۆخ و پرسه سه‌ربازی و ئاسایشیه‌كان كرد ، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوانیان به تایبه‌تی له‌ڕووی مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت هه‌روها باسیان له پرسی تیرۆر‌و جموجوڵه‌كانی داعش كردلهبارهی ئه‌م پرس و بابه‌تانه‌وه ، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوانیان به تایبه‌تی له بواره‌كانی مه‌شقدان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و، رێگری له تیرۆر‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.