نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له پاراستنی ئارامیی سیاسی و سه‌قامگیریی ئه‌منیی عێراق و گرنگیی به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/9/2019 له هه‌ولێر، هه‌ردوولا كاری په‌رله‌مانی و یاسادانان و بابه‌تی بودجه‌ی گشتیی ساڵی داهاتووی عێراق و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریان خسته باس و تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی ئاواره عێراقییه‌كان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و داهاتوویان و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان و پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.