لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وهزارهتى ناوخۆی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبووە.
وهزارهتی ناوخۆ راشیدهگهێنێت ، بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ورێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی وورد ئەنجام دەدەین وخەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ھەموو ھەوڵەکانمان لە رێگا وبانەکان بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.