یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد گرێبه‌ستی ڤیكتۆر لیندلۆڤی به‌رگریكاره سویدیه‌كه‌ی درێژكرده‌وه، لیندلۆڤ له مێركاتۆی هاوینه‌دا نزیكبوو له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی بارسه‌لۆنای ئیسپانی، به‌ڵام ئه‌هریمه‌نی سوور رێگای له‌به‌رده‌م ئه‌و یاریزانه گرت و نه‌یهێشت ریزه‌كانی به‌جێبهێڵێت
به‌پێی گرێبه‌سته نوێیه‌كه، لیندلۆڤ تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار له ڕیزی مان یونایتد ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بۆ ساڵێكی دیكه
ئه‌م یاریزانه له ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده به بڕی سیی و پێنج ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به مانچسته‌ریونایتد كرد، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م وه‌رزدا ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو
له وه‌رزی رابردووش‌دا، لیندلۆڤی ته‌مه‌ن بیستوپێنج ساڵ پێگه‌ی خۆی له ریزی مانچسته‌ر سه‌لماندو بووه دووه‌مین باشترین یاریزان له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی له دوای لوك شا‌و.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.