كونسوڵی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان رایگهیاند: لەسەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵ دەرگای پێشكەشكردن بۆ سكۆلەرشیپی خوێندنی باڵای هەنگاریا دەكرێتەوەو 30 كورسی خوێندن تەرخانكراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەى دیدارێکى هات لەگەڵ وەفدێکى وڵاتى هەنگاریا کە پێکهاتبوو لە (سابۆ میکلۆش) کونسڵى هەنگاریا و، (د. تۆماش دەژۆ) بەرپرسى سكۆلهرشیپی خوێندنى هەنگاری، لەو دیدارەدا کە ژماریەک لە پاڕلەمانتاران و بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەیبون، گفتوگۆ لەبارەى ئاستى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا کرا.
لەسەرەتاى دیدارەکەدا، کونسڵى هەنگاریا ڕایگەیاند: هەوڵمانداوە لە زۆربەى بوارەکان پەرە بە پەیوەندییەکان بدەین، یەکێک لەو سێکتەرانە بوارى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بوو، بۆ ئەمەش ئاماژەى بە چوارچێوهی ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا سی سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت، دوپاتیشیکردەوە بۆ ئەمساڵیش لەسەرەتاى مانگى 12 دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆلهرشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکرێتەوەو 30 كورسی خوێندن تەرخانکراوە، کە دواتر وردەکارى پێشکەشکردن و مەرجەکان بۆ خەڵکى کوردستان ڕادەگەیەنرێت.
لە بەرامبەردا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواى ستایشکردنى کارەکانى کونسڵى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان ڕوبەڕوى شەڕى داعش و، قەیرانى دارایی بو بۆوە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە، گوتیشى: هیوادارم بەردەوام بن لە پەیوەندییتان لەگەڵ کوردستان، بۆ ئەمەش خۆشحاڵى خۆى پیشاندا، کە خوێندکارانى کوردستان لە چوارچێوەى سکۆلەرشیپ گەیشتونەتە زانکۆکانى ئەو وڵاتە و، توانیویانە شوێن و پێگەى خۆیان بکەنەوە، سوپاسى هەنگاریشى کرد لەبەرامبەر دابینکردنى ٣٠ کورسى سکۆلەرشیپ- بۆ خوێندکارانى کوردستان.
لە بەشێکى دیکەى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواى کرد ئاستى پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتى هەنگاریا فراوانتر بکرێت بۆ ئاستى مامۆستا و فەرمانبەرانیش، بەشێوەیەک بتوانرێت لە ڕێگەى پڕۆژە و پرۆگرامەکانى ئەو وڵاتە سود بە هەرێمى کوردستان و، زانکۆکانى کوردستان بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.