زه‌ین عابدین سەرۆكی پێشووی تونس، لە عەرەبستانی سعودیە و لەتەمەنی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
عابدین ماوەی سێ مانگە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ریازی پایتەختی سعودیە چارەسەرى وەردەگرێت و ئه‌مرۆش له ته‌مه‌نى 83 سالیدا كۆچى دوایی كرد.
زەین عابدین بن عەلی، سەرۆكی پێشووتری تونس، كە لەسەردەمی حوكمڕانی ئەودا به‌هۆى خراپى دۆخى ئابوورى و دارایی ولات، گەنجێك به‌هۆى بێكاریه‌وه ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو دواتر لە 14ی کانونی دوەمی 2011 شۆڕشی بەهاری عەرەبی به‌دوایدا هات و به‌م هۆیه‌وه خۆپیشاندانى به‌رفراوان سه‌رانسه‌رى وولاتى تونسی گرته‌وه‌و ناوبراو ناچاركرا به‌ره‌وه سعودیه هه‌لبێت.
دواتر حکومەتی کاتی تونس داوای لە پۆلیسی ئینتەرپولی نێودەوڵەتی کرد بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بن عەلی دەربکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.