تۆ به‌ده‌ستی خۆت ژیانی خۆت داده‌هێنی، گه‌وره‌ترین داهێنانیش له ژیانتدا ژیان و كه‌سایه‌تیی خۆته.
هه‌موو ساتێك، هه‌موو چركه‌یه‌ك له دروستكردن و گه‌ڵاڵه‌كردنی ژیانتدا ڕۆڵت هه‌یه.
تۆ به‌شێكی وزه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه‌ت به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و بهشهوزهیه پشكی خۆته، ته‌ماشای ئه‌و پشكه بكه و پێی شادبه. بیر له پشكی كه‌سانی دیكه مه‌كه‌وه. هه‌موو شتێكیش له گه‌ردوونه‌دا وزه‌ی خۆی هه‌یه، یان ڕاستتر بڵێین هه‌موو شتێك خۆی له خۆیدا وزه‌یه.
كه وشه‌یه‌كی باش، ئه‌ندێشه‌یه‌كی جوان، وته‌یه‌كی شیرین ده‌به‌خشیت، یه‌كسه‌ر وزه‌ی پۆزه‌تیڤ به‌م جیهانه، به ئاده‌می و ده‌وروبه‌رت، ده‌به‌خشێت.
ئه‌م كاره‌ی تۆ بونیاتنه‌ره.
تۆ كه وزه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌به‌خشیت، نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تی كه‌سانی دیكه ده‌ده‌یت، نه‌ك ته‌نیا جیهانی كه‌سانی دیكه ئاوه‌دان ده‌كه‌یته‌وه، تۆ به‌وه یارمه‌تی خۆت ده‌ده‌یت، جیهانی خۆت ئاوه‌دان ده‌كه‌یت.
جیهان بۆ خۆت ده‌كه‌یت به به‌هه‌شت.
خۆ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی نمایش بكه‌یت، جیهان بۆ خه‌ڵك و بۆ خۆشت ده‌كه‌یت به دۆزخ.
ئێمه خۆمان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ین چه‌ند باش بین، یان چه‌ند خراپ بین، چه‌ند ئه‌رێنی بین، یان چه‌ند نه‌رێنی بین.
واته خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین چه‌ند وزه‌ی پۆزه‌تیڤ ببه‌خشین، یان چه‌ند وزه‌ی نێگه‌تیڤ به‌رهه‌م بێنین.
ن/ د.فازڵ جاف
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.