نوێنه‌ری روسیا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رۆژی پێنجشه‌ممه ئاشكرای كرد كه دوای كۆتاییهاتنی ئه‌م خوله‌ی ئه‌ندامانی 10 وڵاتی ئه‌نجوومه‌نی بڕیاردانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، 10 وڵاتی دیكه له‌وانه‌ش شانشینی سعوودیه و كوێت بوون به ئه‌ندامی بڕیارده‌ری ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری میخائیل ئولیانۆف نوێنه‌ری رووسیا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، جگه له سعوودیه و كوێت، وڵاتانی ستۆنیا، غانا، یۆنان، هه‌نگاریا، مه‌نگۆلیا، نایجیریا، نه‌رویج، پاناما و پاراگوای ئه‌ندامه نوێیه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی بڕیاردانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمین.
ئه‌نجوومه‌نی بڕیاردانی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له 35 ئه‌ندام پێكدێت كه ئه‌ندامبونیان به‌پێی پشكی ناوچه‌یی و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێـت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.