بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی کرا، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
کاتژمێر 1:30ی خوله‌كی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی 9ی 2019، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه‌یان لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كرد .
تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، له وه‌ڵامی ئه‌و ته‌قه‌یه‌ش كه چه‌كداره‌كان له لقی چواریان كرد، پاسه‌وانه‌كانی لقیش ته‌قه‌یان كرد .
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له‌و ته‌قه‌كردنه‌ی سه‌ر لقی چوار له سلێمانی رانه‌گه‌یاندووه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش هیچ روونكردنه‌وه یان لێدوانیان نه‌داوه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.