Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:46

کتێبی "سینۆگرافیاو بابه‌تی دیکه‌" بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی نووسه‌ر نه‌جمه‌دین ئه‌سعد ره‌زا
کوردستان TV
100%

كتێبی "سینۆگرافیاو بابه‌تی دیكه‌" له‌ ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی نووسه‌ر نه‌جمه‌دین ئه‌سعد ره‌زا (په‌ره‌وه‌ر ) بڵاو كراییه‌وه‌ .

نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باس له‌ چه‌ند لایه‌نێكی شانۆیی ده‌كات وه‌كو : ده‌رهێنان ، نواندن ، شانۆیی منداڵان ،شانۆیی (نو)ی یابانی  وچه‌ندین بابه‌تی تری شانۆیی .

نووسه‌ر له‌سه‌ر سینۆگرافیا ده‌ڵێت: زراوه‌ی سینۆگرافیا وشه‌یه‌كی لێكدراوه‌ له‌ دوو وشه‌ی سه‌ره‌كی پێك هاتووه‌: (سینۆ) به‌واتای وێنه‌یه‌ك دێت كه‌ هه‌ڵگری دیمه‌ن بێت و(گرافیا)ش به‌ مانای وێنه‌گرتن دێت ، بۆیه‌ سینۆگرافیا وه‌ك زانست ، هونه‌ر بایه‌خ به‌ رێكخستنی ته‌خته‌ی شانۆ ده‌دات ، ((هه‌روه‌ها سینۆگرافیا به‌ مانای ئه‌ندازه‌كردنی پانتای شانۆش دێت له‌ میانه‌ی دابینكردنی هارمۆنییه‌ت و گونجاندنی ته‌واو له‌ نێوان  گوێبیستی ده‌بی و ده‌یبینی و ده‌جوولێت)) .

نووسه‌ری شانۆیی نه‌جمه‌دین  ئه‌سعد ره‌زا  ناسراو به‌ (په‌ره‌وه‌ر ) پێشتر دوو كتێبی شانۆیی  به‌ ناوه‌كانی (شانۆ له‌ چه‌ند وتارێك دا ، هونه‌ری نواندن ) به‌ چاپ گه‌یاند بوو.

كتێبی "سینۆگرافیاو بابه‌تی دیكه‌" له‌ له‌ (216) لاپه‌ره‌ پێك هاتوه‌ پێشه‌كی  و پێداچوونه‌وه‌ له‌لایه‌ن د.عادل گه‌رمیانی بۆكراوه‌ دیزانی به‌رگ له‌لایه‌ن به‌یاد مه‌رعی دیزاینی بۆكراوه‌ ، دیزاینی ناوه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ید ئارام بۆكراوه‌ به‌ تیراژی (300) دانه‌ له‌چاپخانه‌ی (نركاڵ) له‌ شاری موسڵ له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسه‌ر چاپ كراوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.