كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقى رایدهگهینێت، 35 هەزار و 742 سزادراو لە نێو زیندانەكانی عێراقدا هەن.
لهم بارهوه عوقەیل موسەوی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ راپۆرتێكی خستەڕوو ، كه تێیدا ئاماژەی بەوە كردووه، كه كۆمیسیۆن هەزار و 395 جار سەردانی زیندانەكانی پارێزگاكانی عێراقی كردووە.
سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ گوتیشی" بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی داد 35 هەزار و 742 سزادراو لە زیندانەكان هەن، هەزار و 74 یان لەزیندانی چاكسازیین، چوار هەزار و 554 یشیان بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەكان لە زینداندان .
نزیکهى 36 هەزار کهس لە نێو زیندانەکانی عێراق دان
كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقى راپۆرتێك بلاو دهكاتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.