پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ههینى، هاوڵاتیەک لە هاوینەهەواری گەلى زەنتە لە ئاکرێ خنکاو تیمەکانى فریاكهوتنیش دەستبەجێ تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەى نەخۆشخانەى ئاكرێ کراوە.
لهم بارهوه مقدم فراس یاسین بهرپرسى راگهیاندنى بهرگرى شارستانى ئاكرێ به كوردستان تیڤی راگهیاند" کاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆ پەیوەندى بە تیمى ژێردەریایی ئاکرێ کراوە کە هاوڵاتیەکى تەمەن 45 ساڵ خنکاوە، تیمەکەش دەستبەجێ تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.
وتیشى" هاوڵاتیەکە خەڵکى شارى هەولێرە و تەمەنى 45 ساڵەو باوکى 5 منداڵە و لەگەڵ خێزانەکەى بەمەبەستى گەشتکردن چووەتە هاوینەهەوارى گەلى زەنتە له ئاکرێ .
شایهدحالان دهلێن" هاوڵاتیەکە چووەتە شوێنێک و ویستویەتى وێنەیهك بگرێت، بهلام له پرێكا کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە و سهرهنجام خنکاوە.
پهیامنێرى كوردستان تیڤی له ئاكرێ/ رهنجبهر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.