بڕیارە سبەی شەممه کاتژمێر 8ی بەیانى، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، له قوتابخانەیەکی شاری دھۆک زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێبدرێت.
هەروەها بڕیاریشە لە ڕێورەسمی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتارێک پێشکەش بکات.
بەم شێوەیە سبەی شەممە، یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.