مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی 49 یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند: یه‌كێتی زانایان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وی و تیرۆر و هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی میانڕه‌وی ، جێده‌ستیان دیاره .
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ..
بۆ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ،
به‌بۆنه‌ی 49 یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان ئاینی ئیسلامی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م .
یه‌كێتی زانایان كه له 21 ی ئه‌یلولی 1970 به‌ڕێنوێنی جه‌نابی بارزانیی نه‌مر دامه‌زرا، رۆڵێكی دیاری له خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا گێڕاوه و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وی و تیرۆر و هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی میانڕه‌وی ، جێده‌ستیان دیاره .
هیوادارم ئه‌م ساڵیاده‌تان ببێته هانده‌رێكی تر له پێناوی پشتگیریكردنی زیاتر له پرسه نیشتمانییه‌كان .
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.