له ئیسپانیا ئانسو فاتی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه كه له ڕیزه‌كانیدا یاری ده‌كات
فاتی ته‌مه‌ن شازده ساڵ كه له دایك بووی وڵاتی غینیا بیساوهو ساڵانێكه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له ئیسپانیا ده‌ژی، به‌فه‌رمی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناو له‌مه‌ودوا ده‌توانێت له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته یاری بكات، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هێرشبه‌ره له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ئیسپانیا به‌شداری له جامی جیهانی ژێر ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵان بكات كه له بیستوشه‌شی تشرینی یه‌كه‌م تا حه‌ڤده‌ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه له حه‌وت یاری بارسێلۆنا داده‌بڕێ
جێگای باسه فاتی به‌هۆی پێكانی مێسی و سوارێزو دابڕانیان له یاریگاكان، له چه‌ند یاریه‌كی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌شداری كرد‌و دوو گۆڵی تۆماركرد، هه‌روه‌ها بووه بچوكترین یاریزان له مێژووی بارسێلۆنا كه به‌شداری له چامپیۆنس لیگ ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.