گۆڤاری فرانس فتبۆلی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند خه‌ڵاتێكی نوێی تۆپی زێرینی ئاماده‌كردوه له‌ژێر ناوی لیف یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز، ئه‌م خه‌لاته له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی تۆپی زێرین له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و ئافره‌تان له‌گه‌ل جامی كوبا ساڵانه بۆ باشترین یاریزانی لاو پێشكه‌ش ده‌كرێت
ئه‌م چوار خه‌ڵاته له دووی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی كۆتدیڤواری دیدیه درۆگبا پێشكه‌ش ده‌كرێت، جێی ئاماژه‌یه پاڵیواراوانی ئه‌و خه‌لاتانه له بیست‌و یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه، خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێز به‌ناوی لیف یاشینی گۆلپارێزی ناسراوی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو كراوه، لیف یاشین تاكه گۆڵپارێزه له‌سالی شه‌ست و سێی براوه‌ی خه‌لاتی باشترین یاریزان بووه، ئه‌و گۆلپارێزه له‌سالی نه‌وه‌د له‌ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی كۆچی دواییكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.