ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌پارێزگای به‌سره ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاند، كه‌سێكی ئێرانی‌یان ده‌ستگیركردووه كه بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرد.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی پارێزگای به‌سره لهراگهیهنراوێكیدا ده‌ڵێت: تۆمه‌تبارێك له‌وانه‌ی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن ده‌ستگیركراوه‌و كه‌سه‌كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی هه‌یه‌و 230 گرام مادده‌ی هۆشبه‌رو برێكی پاره‌ی بیانی و دوو ده‌مانچه‌و ته‌رازوویه‌كی پێبووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن رۆژانه دوو هاووڵاتی ئێرانی له‌ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌هۆكاری هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ نێو عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.