ئه‌مرۆ شه‌ممه 21 ى 9 ى 2019 ، ده‌ستپێكى ساڵی نوێی خوێندن بوو بۆ ساڵی 2019 - 2020 له‌هه‌رێمی كوردستان ، له‌شاری دهۆك مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانى ئه‌و شاره یه‌كه‌م زه‌نگی لێدانى خوێندنی لێدا
هه‌ر ئه‌مرۆ له‌قوتابخانه‌كانى مه‌خمور بهبهرزكردنهوهى ئاڵای كوردستان یه‌كه‌م زه‌نگی لێدانى خوێندن لێدرا
له‌دوای رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌سوپای عێراق و هێزه میلیشیاكان هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و مه‌خمور و شوێنه‌كانى دیكه كه‌هێرشی سه‌ربازی كرایه و ئه‌و ناوچانه داگیر كران ئه‌مرۆ لهدهستپێكى خوێندن له‌مه‌خمور له‌لایه‌ن قوتابیان و به‌رێوه‌به‌رانى قوتابخانه و به‌رپرسانى په‌روه‌رده و قایمقامیه‌تى مهخمورو به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ى گوێڕ بهبهرزكردنهوهى ئاڵای كوردستان و وتنه‌وه‌ى سرودی نیشتیمانى ئه‌ی ره‌قیب یه‌كه‌م رۆژى خوێندنیان له‌ساڵی نوێ‌دا كرده‌وه





كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.