Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:36

له‌سه‌دا 57ی بریتانییه‌کان موبایل له‌سه‌راو به‌کاردێنن

هۆكارێكه‌ بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی مایه‌سیری
کوردستان TV
100%

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكی زانایانی بریتانی ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌وانه‌ی له‌كاتی چوونه‌ سه‌راو موبایل به‌كارده‌هێنن و زۆر ده‌مێننه‌وه‌ ،تووشی نه‌خۆشی مایه‌سیری ده‌بن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ساره‌ جارفیس، پزیشكی ته‌ندروستی گشتی ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات كه‌ موبایل له‌كاتی چوونه‌ سه‌راو به‌كارنه‌هێنن،چونكه‌ زۆردانیشتن له‌ئاو ده‌ست زیانی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌نێو چوار هاووڵاتی بریتانی ، یه‌كێكیان به‌ده‌ست كێشه‌ی مایه‌سیرییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتۆر لیزا ئه‌كێرلی له‌دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی موبایل له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ نێو سه‌راو ده‌به‌ن،ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببنه‌ هه‌ڵگری به‌كتریای مه‌ترسیدار.

به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ سه‌دا 57ی بریتانییه‌كان له‌كاتی چوونه‌ سه‌راو موبایل به‌كار ده‌هێنن و له‌سه‌دا8 یش گوتیانه‌ كاری واناكه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / زه‌ سه‌ن-ی بریتانی+ سپۆتنیك

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.