داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر گوندێكی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و چەند سەر ئاژەڵێکیان به‌گوله كوشتووه و له‌هه‌مانكاتیشدا ژماره‌یه‌ك خانووی گونده‌كه‌یان سوتاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌پۆلیسی خانه‌قین رایگەیاندووه، چەکدارانی داعش سێ خانووی هاووڵاتیانیان لە گوندی مەعدانی سەر بە قەزای خانەقین سووتاند و 55 گامێشیشیان گولله باران كردووه، بەڵام زیانی گیانی مرۆیی بەدواوە نەبووە.
دانیشتوانی ئه‌م گونده‌ش پێشتر هانیان بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی خانه‌قین بردبوو پێیان راگه‌یاندبوون داعش بە بەردەوامی لەو سنورانە جموجوڵیان هەیە.
ده‌شڵێت دوای هێرشەکەش چەکداران بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.