نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدەری تەقینەوەكەی دوێنێ شەوی شاری كەربەلا دەستگیركراوە، بەڵام ناو و ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019 لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە، بەهاوكاری هاووڵاتیان توانرا، بكەری تەقینەوەكەی دوێنێ شەوی ڕابردووی كەربەلا دەستگیر بكرێت، بەڵام ناو و ناسنامەی بكەری تەقینەوەكە ئاشكرا نەكراوە.
شهوی رابردوو له نزیك خاڵێكی پشكنینی ئهمنی له دهروازهی شاری كهربهلا بۆمبێكی چێندراو له ناو پاسێكدا تهقیهوه كه خهڵكی له نێوان پارێزگای بابل و كهربهلا دهگواستهوه بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و 5 كەسی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.