Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:51

کزی جاو چییه‌؟ چه‌ند چۆره‌ ؟

ئایه‌ مه‌به‌ست له‌بینینی ٦/٦ چییه‌ ؟
کوردستان TV
100%

ئایه‌ مه‌به‌ست له‌بینینی ٦/٦ چییه‌ ؟

چاوه‌كان بۆ كزده‌بن ؟

شێوه‌ی چاوی كز چۆنه‌ ؟

چاویلكه‌ چاره‌سه‌ری كزی چاو ئه‌كات ؟

كزی پاو : بریتیه‌ له‌ نارونی بینین و كه‌متر بینی ته‌نه‌كان له‌پاو كه‌سیكی ئاسای .

جوارو جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن

نزیك بینی : ئه‌م جۆره‌كزییه‌ كه‌سه‌كه‌ ناتوانێ مه‌ودای دوور ببینێ به‌پێی زیادبوونی ده‌ره‌جه‌ی چاوه‌كه‌ی ، كه‌سه‌كه‌ نزیكی باشه‌ و دوری خراپه‌ ، باوترین جۆری كزییه‌ 

دووربینی : ئه‌م جۆره‌ كزییه‌ كه‌سه‌كه‌ ناتوانێ مه‌ودای نزیك ببینێ به‌پێی زۆر و كه‌می ده‌ره‌جه‌ی كزئیه‌كه‌ ، كه‌سه‌كه‌ نزیكی خراپه‌ و دووری باشه‌ 

ڵێڵ بینی : ئه‌م كزییه‌ بۆ هه‌موو مه‌وداكانه‌ ، دوور و نزیك لیل و ته‌لخه‌ كاتێك سه‌یری ته‌نیك ئه‌كه‌ی سیبه‌ری بۆ دروست ده‌بێ یان به‌شێوه‌ی دوانه‌ ده‌بینرێت.

پیره‌ بینای : ئه‌م كزییه‌ په‌یوه‌نی به‌ته‌مه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نه‌كانی ۳۸ ساڵی بۆ سه‌ره‌وه‌  دروست ده‌بێ به‌هۆی ره‌ق بووی عه‌ده‌سه‌ی چاوه‌وه‌

٦/٦ چییه‌ ؟؟

شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش واتا كه‌سێكی ئاسایی شه‌ش مه‌تر ئه‌بینێ واتا دانانی ئاستیكی ستاندارده‌ بۆ بینای

كاتێك كه‌سێك چاوی ٦/۹ ببینی  ئه‌وا كه‌سی ئاسای ته‌نێك له‌دووری ۹ مه‌تر ئه‌بینێ به‌ڵام كه‌سی چاو كز له‌ ٦ مه‌تر ئه‌بینێ

پێوه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ن

٦/٦

٦/۹

٦/۱۲

٦/۱۸

٦/۲٤

٦/۳٦

٦/٦٠

چاوه‌كان بۆ كز ئه‌بن ؟

هۆكار زۆر كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر چاوكان به‌ڵام دیاترینیان ئه‌مانه‌ن

۱-بۆماوه‌ی

۲-نه‌خۆشی

۳-هیلاك كردن و ماندوكردنی زۆری چاوه‌كان

٤-به‌ركه‌وتنی زه‌بر

شێوه‌ی چاوی كز

ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی دووریان هه‌یه‌ واتا دوور نابینن ئه‌وه‌ شێوه‌ی تۆپه‌ی چاویان درێژتر ئه‌مه‌ش واده‌كات تیشكه‌كانی رووناكی بكه‌ویته‌ پێش تۆڕه‌ی چاو كه‌ له‌كه‌سی ئاسایدا ده‌كه‌ویته‌ سه‌ر تۆره‌ی چاو

ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ نزیك نابینن شێوه‌ی تۆپه‌ی چاویان بچوكه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات تیشكه‌كانی روناكی بكه‌وێته‌ پشت تۆره‌ی چاو كه‌ له‌كه‌سی ئاسایدا ده‌كه‌ویته‌ سه‌ر تۆره‌ی چاو

ئایه‌ چاویلكه‌ چاره‌سه‌ر كزی جاو ئه‌كات ؟!

له‌راستیدا ناتوانرێت بوترێت چاره‌سه‌ره‌ ، چاویلكه‌ ته‌نها ئه‌توانێ بینای باشبكات نه‌ك چاره‌سه‌ری بكات ،زۆر كه‌س واده‌زانی چاویلكه‌ كزی راده‌گرێت له‌ ئاستیكدا

ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی راسته‌ به‌ڵام راستیه‌كه‌ی زۆر كه‌س هه‌ن كزی چاویان به‌رز و نزم ئه‌كات له‌گه‌ل به‌كارهێنانی چاویلكه‌ش

به‌لام چاویلكه‌ زۆر سود به‌خشه‌ و هۆكاریكی گرنگه‌ بۆ پاراستنی چاو و باشتر كردنی بینای

سه‌رچاوه‌/ مامۆستایانی كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.