رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند كه له یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی شاری كه‌ربه‌لا باشووری عێراق روویدا و به‌هۆیه‌وه، ١٢ كه‌س كوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ژماره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش راگه‌یه‌ندراوێكیان به‌ناو ویلایه‌تی باشوور بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كه‌ربه‌لا باشووری عێراق راگه‌یاندووه.
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فورات سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، عه‌لی حه‌مدانی رایگه‌یاندووه كه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه.
عه‌لی حه‌مدانی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه، ئه‌و جۆره بۆمبه‌ی كه له دوور به كۆنترۆڵ ده‌ته‌قێندرێته‌وه له پاسێكدا چاندبوو كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له به‌غداوه ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌ربه‌لا.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فورات سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، عه‌لی حه‌مدانی ئاشكراشیكردووه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه دانیشتوی ناوچه‌ی جورف نه‌سر باشووری رۆژئاوای به‌غدایه و له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری له قه‌زای مسه‌یه‌ب باكووری پارێزگای بابل نیشته‌جێیه، پێشتر دوو په‌لاماری تیرۆریستی دیكه‌شی له قه‌زاكه‌دا ئه‌نجامداوه.
پێشتر نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندبوو، ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كه‌ربه‌لا كه كوژرانی ١٢ كه‌س و برینداربوونی پێنج كه‌سی لێكهوتهوه، ده‌ستگیركراوه.
دوێنێ شه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندبوو، رۆژی هه‌ینی بۆمبێك كه له‌نێو پاسێكدا چێنرابوو له نزیك خاڵێكی پشكنینی ئه‌منی له ده‌روازه‌ی شاری كه‌ربه‌لا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه، ١٢ كه‌س كوژراون و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.