Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:22

بڕیاره‌ ئێران نه‌خشه‌ پلانێک بۆ ئاسایشى که‌نداو پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بکات

رۆحانى له‌ كاتى ئاماده‌بوونى له‌ ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
ئێران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران، له‌ كاتى ئاماده‌بوونى له‌ ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ویلایه‌تى نیویۆركی سه‌ر به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، نه‌خشه‌ پلانێك بۆ دروستككردنى ئاسایشى كه‌نداو به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بكات.

رۆحانى له‌ پێگه‌ى فه‌رمى خۆى نووسیویه‌تى: ئه‌مساڵ ئێمه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نه‌خشه‌یه‌ك بۆ جیهان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ چۆن كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ یارمه‌تى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بتوانێت ئاسایشى كه‌نداو و ده‌ریاى عومان بكه‌ن.

هاوكات رۆحانى ده‌رباره‌ى ناوه‌رۆكى نه‌خشه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كى نه‌دركاندووه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هێز له‌ ناوچه‌كه‌ رۆحانى گوتى: بوونى هێزى بیانى له‌ ناوچه‌كه‌ نا ئارامى بۆ نه‌وت و ئاڵوگۆڕى بازرگانى دروست ده‌كات. 

جێی ئاماژه‌پێدانه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 24ى ئه‌یلولى 2019، كاتژمێر 9ى به‌یانى به‌ كاتى ویلایه‌تى نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كه‌ له‌ نوێنه‌رى 193 وڵات پێك دێت و بڕیاره‌ گفتوگو و كار له‌سه‌ر كێشه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن وه‌ك ئاشتى و ئاسایش و په‌ره‌سه‌ندن و یاساى نێوده‌وڵه‌تى ... هتد.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز  

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.