Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:17

دوای تاقیکردنه‌وه‌یان له‌ سووریا ،رووسیا به‌رهه‌مهێنانی 12 جۆره‌ چه‌کی راگرت

300 جۆره‌ چه‌كيان گه‌شه‌ پێداوه‌
کوردستان TV
100%

رووسیا به‌رهه‌مهێنانی 12 جۆره‌ چه‌كی راگرت،دوای ئه‌وه‌ی له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كاندا له‌سووریا تاقیكراونه‌ته‌وه‌و شككستیان هێناوه‌.

سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی 12 جۆره‌ چه‌كی راگرت،دوای ئه‌وه‌ی له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان ئه‌و چه‌كانه‌ شككستیان هێناوه‌.

وه‌زیری به‌رگری رووسیا له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی مۆسمۆفسكی كۆسمۆلیتس-ی رووسیا گوتی: له‌كاتی ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سووریا چه‌ندین جۆره‌ چه‌كمان تاقیكردۆته‌وه‌ و ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ی 300 جۆره‌ چه‌كمان گه‌شه‌ پێداوه‌، هاوكات 12 جۆره‌ چه‌كیش بێ كه‌ڵك بوون به‌رهه‌مهێنانیان وه‌ستێندراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.