Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:38

کچێک به‌ چوار پێ و سێ ده‌ست له‌دایک بوو

به‌ شێوه‌ی دوانه‌ و له‌گه‌ڵ منداڵێكی تر له‌ ره‌گه‌زی نێر
كچێك به‌ چوار پێ و سێ ده‌ست له‌دایك بوو
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خوشخانه‌كانى هیندستان ئافره‌تێك كچێكى بوو چوار پێ و سێ ده‌ستی هه‌یه‌. 

رۆژى هه‌ینى رابردوو 20ى ئه‌یلولى 2019، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى تۆنك له‌ شارى راجستانی سه‌ر به‌ وڵاتى هیندستان، راجوى ته‌مه‌ن 24 ساڵ دوانه‌یه‌كى بوو یه‌كێكیان كوڕه‌ و ئه‌وى دیكه‌شیان كچێكه‌ هه‌رچه‌نده‌ كوڕه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى له‌ دایكبوو، به‌ڵام كچه‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك قاچ و ده‌ستی زیاده‌ له‌دایك بوو كه‌ ته‌واوى سنگ و سكى داپۆشیوه‌.

رۆهیته‌ش مینا ئه‌و پزیشكه‌ی كه‌ سه‌رپه‌رشتى له‌دایك بوونه‌كه‌ى كردووه‌ گوتى: رۆژى هه‌ینى، راجو به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى منداڵه‌ دوانه‌كانی بوو له‌ ده‌وروبه‌رى كاتژمێر 2:46 به‌یانى به‌ كاتى هیندستان، هه‌روه‌ها گوتیشى منداڵه‌ كوڕه‌كه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام كچه‌كه‌ حاڵه‌تێكه‌ له‌ یه‌ك نووساندنى جمك، سه‌ره‌تا كێشه‌ى له‌ هه‌ناسه‌دان هه‌بوو و ئێمه‌ خستمانه‌ ژێر ئامێرى دابینكردنى ئۆكسجین و ئێستا بارى ته‌ندروستى جێگیره‌.

راجو دایكى دوانه‌كه‌ خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى بادهولال گورجار هه‌ردووكیان كارى رۆژانه‌ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانى یه‌كه‌م منداڵیان ده‌كرد بێته‌ ژیانیانه‌وه‌ و به‌هۆى نه‌خۆینده‌واریان ئه‌وان پشكنینیان ئه‌نجام نه‌دابوو بۆیه‌ بێئاگا بوونه‌ له‌وه‌ى كه‌ دوانه‌یان ده‌بێت.

رۆهیته‌ش مینا ئه‌و پزیشكه‌ی سه‌رپه‌رشتى له‌ دایك بوونه‌كه‌ى كردبوو گوتى: دایك و باوكى دوانه‌كه‌ خه‌مبار بوون به‌ بیستنى له‌دایك بوونى كچه‌كه‌یان كه‌ چوار پێ و سێ ده‌ستى هه‌یه‌، پزیشكه‌كه‌ هه‌روه‌ها گوتیشى پێده‌چێت راجو دایكى دوانه‌كه‌ سێ منداڵى له‌ سك بووبێت به‌ڵام سێهه‌میان له‌گه‌ل ئه‌و كچه‌ نووسابێت ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ش رووى داوه‌ پێشتر. 

پزیشكه‌كه‌ ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كچه‌ له‌ دایكبووه‌كه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى پێشكه‌وتووی تایبه‌ت به‌ منداڵان ده‌كه‌ین له‌ جاپوور بۆ چاره‌سه‌رى زیاتر و نه‌شته‌رگه‌رى هه‌وروه‌ها دایك و منداڵه‌ كوڕه‌كه‌ بارى ته‌ندروستیان جێگیره‌. 

پزیشكان بڕوایان وایه‌ كه‌ كچه‌ تازه‌ له‌دایك بووه‌كه‌ ده‌توانرێت پێ و ده‌سته‌ زیاده‌كانى به‌ نه‌شته‌رگه‌رى لاببردرێن. 

دوانە

دوانە

دوانە

دوانە

دوانە


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز  

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.