نوێكراوه‌ته‌وه..
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌فسه‌رێك له سوپای عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان پێگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبییان له پارێزگای ئه‌نبار كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌فسه‌رێك له سوپای عێراق كه به ھۆی ھه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌وه له رووی ئاسایشه‌وه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت له لێدوانێكدا راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان پێگه‌یه‌كی سه‌ربه لیوای تفوف-ی حه‌شدی شه‌عبییان له فڕۆكه‌خانه‌ی مورسه‌نات (٧٠ كیلۆمه‌تر رۆژئاوای شارۆچكه‌ی روتبه) له پارێزگای ئه‌نبار كردووه‌ته ئامانج".
گوتیشی: "بۆردومانه‌كه بووه‌ته ھۆی گه‌یاندنی زیانی ماددی، بێ ئه‌وه‌ی ھیچ زیانێكی گیانی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌وێته‌وه".
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌ی مورسه‌نات له دوای كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكه‌ی روتبه و ده‌رھێنانی له چنگ داعش سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌ته باره‌گایه‌ك بۆ ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌م بۆردومانه له‌كاتێكدایه كه ھه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاند، توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی چاودێری له پارێزگای دیاله بخه‌نه خواره‌وه و رووبه‌ڕووی دانه‌یه‌كی دیكه‌ش بوونه‌ته‌وه له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
ئه‌م رووداوانه له‌كاتێكدا دێت كه له ماوه‌ی چه‌ند ھه‌فته‌ی رابردوودا، پێنج بنكه‌ی ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕوونیان تیادا روویانداوه و به‌رله دوو ھه‌فته‌ش، دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ھێرشییان كرده سه‌ر یه‌كێك له لیواكانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا و ئه‌وه‌ش كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وته‌وه و ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن كه ئیسرائیل له‌پشت ئه‌و ھێرشانه‌وه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.