ڕودی قاسم كوڕه كوردێكى خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵات و ناسناوی گه‌وره‌یه له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى یاری بۆكسێندا.
ڕودی دوای بڕینی 12 قۆناغی سه‌ختی یاری كردن به سه‌ركه‌وتووانه، توانی به‌سه‌ر یاریزانی هه‌نگاری سوڵتان سزابو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و ئاڵای كوردستان له‌ناو یاریگاكه به‌رز بكاته‌وه و ببێت به پاڵه‌وانی بۆكسێنی جیهان.
شایه‌نی باسه ڕودی قاسم ماوه‌ی 13 ساڵه یاری بۆكسێن ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌شدا 14 جار له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆته پاڵه‌وان و 8 جاری دیكه‌ش له‌سه‌ر ئاستی به‌رلین پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
له ئێستاشدا ڕودی خۆی ئاماده ده‌كات تا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی ئه‌مریكادا بكات و له‌تواناشیدایه كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی پله‌ی یه‌كه‌م بكات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.