سەرچاوەیەكی ناوخۆیی پارێزگای بەسڕە رایگهیاند لەساڵی 2019دا بەهۆی كێشە عەشایەریەكانی پارێزگاكەوە زیاتر لە 500 كەس بوونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە ئاشکرای کرد؛ بەهۆی شەڕ و ناکۆکی نێوان هۆزەکانی ئەو پارێزگایەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە (553) کەس کوژراون و بریندار بوون.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە؛ بەپێی ئاماری دەزگا ئەمنییەکان لە شەڕ و ناکۆکی نێوان هۆز و خێڵەکانی بەسرە (113) کەس کوژراون و (440) کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆری مادیی بەر باڵەخانە و شوێنە گشتییەکان و خانو و ماڵی هاوڵاتیان گەیشتوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.