Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 08:36

بە بەشداری شاندی حکوومەتی ھەرێم کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
كۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان
کوردستان TV
100%

به‌ به‌شداری شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌فتا و چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێده‌كات. 

بڕیاره‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی نیویۆرك حه‌فتا و چواره‌مین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداری سەرکردە و نوێنەری 193 وڵاتی ئەندام لە رێکخراوەکە لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێبکات و گۆڕانی کەشوهەوا و کێشەی ئێران و بازرگانی نێودەوڵەتیش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت. 

له‌ چوارچێوه‌ی شاندی عێراقیش، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌شدار ده‌بێت و هه‌روه‌ها شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریاش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ نیویۆركه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.