پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له‌ناحیه‌ی باوه‌نووره‌وه گه‌نجێك هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه به‌هۆی هه‌ڵواسینه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
ڕاشیگه‌یاند: به‌وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌وته‌رمه به‌ناوی (فریاد جه‌ماڵ عه‌لی ) له‌دایكبووی 1996 و دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوه بۆسه‌ركار كه‌دوكانی خوارده‌مه‌نی هه‌یه له‌ناحییه‌ی ناوبراو له‌نێو دوكانه‌كه‌یدا خۆی هه‌ڵواسیوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ربه‌وته‌ی كه‌سوكاری، ناوبراو هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌و تائێستا هۆكاری خۆخنكاندنی نادیاره . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه به‌شی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لارو پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردوه له‌سه‌رهۆكاری حاڵه‌ته‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.