ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێدا به بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر ، هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سو كاری هونه‌رمه‌ند و سه‌رجه‌م ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ده‌ست دانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته بۆ هه‌موو لایه‌كمان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
ده‌قی په‌یامه‌كه
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ناسراوی شاری هه‌ولێر ئه‌نوه‌ر شێخانیمان پێ گه‌ییشت. له‌ده‌ست دانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته بۆ هه‌موو لایه‌كمان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ئه‌نوه‌ر شێخانی و هه‌موو ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم. له خودای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
23ـی 9ـی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.