به‌پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دوو‌و ژن و سێ پیاو له شاره‌كانی كوردستان كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
به پێی هه‌واڵه‌كه دوێنێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژنێكی لاوی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “سه‌بری مه‌لایی” به هۆی كیشه‌ی خێزانییه‌وه له ڕێگای خواردنی حه‌ب كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ، لاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵی خه‌ڵكی كامیاران به ناوی “فه‌رزاد وه‌یسی” به هۆكاری نادیار له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ڕۆژی هه‌ینیش هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 60 ساڵی خه‌ڵكی كامیاران به ناوی “یه‌دوڵڵا قوبادی” به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه خۆی له سه‌ر بانی ماڵێك فرێ داوه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش پیاوێكی 50 ساڵان به ناوی "علی بارامی" له شاری سایین قه‌ڵا به هۆی كێشه‌ی ئابووری خۆی هه‌ڵواسیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووش ژنێكی 37 ساڵان به ناوی "هاوژین" كه خه‌ڵكی شاری سنه‌یه به هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.