Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 03:10

کۆبوونه‌وه‌ی شاندی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی کۆتایی هات

چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد
کوردستان TV
#7
100%


شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد.

پاش نیوه‌رۆی ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری ھەولێر به‌رێوه‌چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی پرسەكانی ئێستای ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باسكردن دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە فازیل میرانی، هۆشیار زێباری، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینكی و كاكە ئەمین نەجار.

شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێكهاتوون لە ئەرسەلان بایز،سەعدی پیرە،شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی.

كه‌مێك پێش ئێشتا كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی هات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.